کوردستانی

یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێتە ژنانی داڵدەدراو و مێردمنداڵانی بێسەرپەرشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێتە ژنانی داڵدەدراو و مێردمنداڵانی بێسەرپەرشت
مەودا میدیا

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە ژنانی داڵدەدراو و مێردمنداڵانی بێسەرپەرشت و یەكەكانیش لە چوارچێوەی ئەو 20 هەزار یەكەیەیە كە بۆ كرێنشینان دروست دەكرێت.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیداوە لەسەر پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە ژنانی داڵدەدراو و مێرمنداڵانی بێسەرپەرشت".

باس لەوەشكراوە "یەكەكان لەو 20 هەزار یەكانەی نیشتەجێبوون دابیندەكرێن، كە حكومەت بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروستیان دەكات".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan