کوردستانی
لەم قەزایەی هەرێمی كوردستان پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند "بە هۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما سبەینێ لە خوێندنگەكانی پێنجوێن و دەوروبەری پشووی رەسمی دەبێت".
زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوام بوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاكەماندا بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەممە رێكەوتی (4-1-2023) پشووی رەسمی بێت".
راشیگەیاندووە "پشووەكە سەرجەم خوێندنگاكانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن دەگرێتەوە".
راگەیاندنی پشوو لە خوێندنگەكانی پێنجوێن لەكاتێكدا پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "بۆ راگەیاندنی پشوو بەهۆی كەشوهەواوە دەسەڵاـ دراوەتە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و لەكاتی ناجێگیری كەشوهەوا دەتوانن ئەو رۆژە بكەنە پشوو".
ك م

بیروڕا