کوردستانی

پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران زەنگی مەترسی لێدەدات.. داوادەكات پارە پاشەكەوت بكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران زەنگی مەترسی لێدەدات.. داوادەكات پارە پاشەكەوت بكەن
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران مەترسییەك لەسەر حكومەتەكەی سودانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری گرێبەست كراون بە هەمیشەیی و مامۆستایانی خوێندنی كوردیش چووەتە سەری و ئەوەش لەداهاتوو ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت حكومەتەكەی سودانی توشی كێشە دەكات و مووچە نامێنی و ئەو مەترسییە ئەگەر یەكجار لە عیراق بێت دووجار بۆ هەرێمی كوردستان و پێویستە شتێك پارە پاشەكەوت بكەن".

یسرا رەجەب، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە "حكومەتی فیدراڵی لە عیراق بۆ رازیكردنی شەقام بێ پلاندانان و تەنها پشتبەست بەداهاتی نەوت كە ئێستا بەرمیلێكی نەوت بە ( 82.73 ) دۆلارە رێژەیەكی زۆری گرێبەستەكانی سەرجەم وەزارەتەكانی كردە فەرمانبەری میری و ئەمڕۆ مامۆستایانی زمانی كوردی لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمیشیان بۆ زیادكرا ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر  بێتو بەهای نەوت دابەزێت كێشەیەكی گەورە بۆ حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی دروستدەكات".

راشیگەیاندووە "پیلانەكە بەم شێوەیەیە كەوا ماوەیەكی تر حكومەتەكەی سودانی نەتوانێ مووچە دابەش بكا و هەموو خەڵك دەڕژێتە سەر شەقام و لایەنگرانی سەید موقتەدا دیسان دێنەوە گۆڕەپان و توندوتیژی لەشەقام دروست دەبێت و حكومەتەكەی لە كاردەخرێت".

باسی لەوەشكردووە "كۆڵەكەی سەركەوتنی هەموو حكومەتێك پلاندانانە لەغیابی پلاندانان سەركەوتن ئەستەمە و ئەو حكومەتە دەبێتە پاروویەكی ئاسان بۆ بچووكترین پیلان لە دژی".

ئەندامەكەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە "ئەگەر لە ئایندەدا پێنەدانی مووچە كاربكاتە سەر شەقامی عیراقی ئەوە دووجار كار دەكاتە سەر شەقامی كوردی و بۆ ئەوەش تكا دەكات هەر لەئێستاوە هەتا ئەتوانن ئەگەر بە رێژەیەكی كەمیش بێت هەندێك (پارە) هەڵگرن كە بە زمانی ئابووری پێی دەڵێن (ادخار) و بە كوردی بۆ بەرگەگرتنی ئەو رۆژە سەختانە ".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە