کوردستانی

ئاگادارییەك لە كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان.. رێگایەك داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك لە كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان.. رێگایەك داخرا
مەودا میدیا-

كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا داوا لە شۆفێران دەكات روو لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە نەكەن چونكە رێگاكان بەربەست كراون و ئەوەشی وتووە "ئەوكارەش لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانە".

كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی ھاوڵاتییان، ھەردوو رێگەی دۆڵەمیران بۆ سەر شاخی گۆیژە و رێگەی چاڤی لاند بۆ گۆیژە بەھۆی بەفربارینەوە بەربەستكراوە".

داواشیكردووە "ھیچ كەسێك بەمەبەستی چونە سەر شاخی گۆیژە روو لەو ناوچانە نەكات".

لە ئێوارەی ئەمڕوە شەپۆلێكی بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و لەسەر چیای ئەزمەڕ و گۆیژەش بەفرباریوە و هاوڵاتییانیش بۆ بینینی دیمەنی بەفربارین روو لەو ناوچانە دەكەن. 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد