کوردستانی

کەشناسی هەرێم؛ ئاسمان نیمچە هەور و ئەگەری نمەباران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم؛ ئاسمان نیمچە هەور و ئەگەری نمەباران هەیە
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی کانونی دووەم و سبەینێ هەینی 6ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت لەگەڵ بەفرێکی کەم , لە دوای نیوەڕۆ کەش ئاسایی دەبێتەوە ، پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبیتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت ، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا ،  پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 9  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  17 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  17 پلەى سیلیزى
سۆران    :  8 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  15 پلەى سیلیزى

 
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاستی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردوەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan