کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ، دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ،  دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە
مەودا میدیا-


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە لەماوەی رابردوودا توانیویانە نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبەکەن و دابەشکردنەکەش بەردەوامە، بەپێی دوایین ئامار، تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

 
سەبارەت بەدابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانەوە، بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی ماڵان لەهەرێمی كوردستان دابەشکراوە و بەپێی دوایین ئامار، تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

 
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سنووری پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 564 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 77 هەزار و 822 خێزان لەو دابەشکردنە سوودمەند بوون، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 94 هەزار و 144 خێزان لێ سوودمەند بوون، هاوکات لە پارێزگای دهۆكیشدا، 12 ملیۆن و 457 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 62 هەزار و 288 خێزان سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت و بەمنزیكانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت و لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە کە هاوڵاتییان ناڕازیین لەدابەشکردنی نەوتی سپی و لەبەشێک لە ناوچەکان بەتایبەت سەنتەری شارەکان تاوەکو ئێستا نەوت دابەشنەکراوە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan