کوردستانی

ئەو کچەی هەفتەیەک لەمەپێش دیار نەمابوو دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کچەی هەفتەیەک لەمەپێش دیار نەمابوو دۆزرایەوە
مەودا میدیا-
 

لەدوای ئەوەی باوکی کچێک لەسلێمانی لای پۆلیس سکاڵای تۆمار کرد کە کچەکەی ماوەی هەفتەیەک دیار نیە و ماڵی بەجێهێشتووە ئاشکرا بوو لە رەوانەی خانەی نەوجەوانان کراوە.

 
لەدوای دیارنەمانی کچێک لەسلێمانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو کچەی باوکی باسی لەدیارنەمانی کرد لای لێپرسراوی نوسینگەی بەکرەجۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەیە،

لەدوای وەرگرتنی ژمارە و ناونیشانی کچەکە کە دەرکەوتوو کچەکە ناوی ( س . ف . ح ) لە دایکبووی 2008 لە 29ی 12ی 2022 هاتووەتە لای ئەفسەری ئێشکگر و هیچ سکاڵایەکی تۆمار نەکردووە و هیچ زانیارییەکی نەیاوە لەسەر کەسوکارو ژمارەی مۆبایلی کەسی ئاشکرا نەکردووە، هەر بۆیە لەبەر سەلامەتی و پاراستنی کچەکە بە بڕیاری دادوەر رەوانەی خانەی نەوجەوانان کراوە لە سلێمانی.

لە رێکەوتی 5ی 1ی 2023 بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ ئاگادار کرایەوە کە گەڕان بە دوای کچە ونبووەکە رابگیرێت لەبەر ئەوەی کچەکە لەخانەی نەوجەوانانی سلێمانیەو تەندروستی باشە. 


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan