کوردستانی
دوو تۆمەتبار لەسەر کوشتنی گەنجەکەی قەرەداغ دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەدوای سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی قەرەداغ دەستگیرکراون و لە ئێستادا لێکؤڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.
لەدوای سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی قەرەداغ دەستگیرکراون و لەدوای فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباران دەركرا، هێزەكانی پۆلیس دوو برای كوژراوەكەیان دەستگیر کردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی براكەی دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە.
لەماوەی رابردودا و لەساڵی 1995 دا باوكی کوڕە کوژراوەکە لەگوندی كانی خاكی سەر بەناحیەی سەنگاو كوژراوە. هەروەها ڕۆژی 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی تەرمی دوو برای دیكەی ئەو کەسەی خنکێنراوە بهكوژراوی دۆزرانهوه.
رۆژی 3ی ئەم مانگەش تەرمی هاوڵاتییەك لەڕێگای سلێمانی - قەرەداغ دۆزرایەوە لەدوای ڕەوانەكردنی بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی دەركەوت كەسەكە خنكێندراوە، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی پەڕاویی لێکۆڵینەوەیان بۆ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوانەكە کردەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


