کوردستانی
وەزیری دارایی لە بارەی بە ئەلیكترۆنیكردن و دروستكردنی كارتی زیرەكی مووچە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری لە سلێمانییەوە كۆمەڵێك بڕیار بۆ خزمەتی زیاتری خانەنشینان و شەفافییەت دەردەكات و دۆسیەی خانەنشینی دەكرێتە دیجیتاڵی و مووچەكانیشیان دەكرێتە ئەلیكترۆنی".
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "سەردان و كۆبونەوەكانی دوو رۆژی رابردوودیان بۆ سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە كە دەستیان پێكردوە بۆ بەجێگەیاندنی دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنورەكە و رێكخستنەوەی ئیشوكارە بانكیەكانی سلێمانی".
هاوكات وەزیری دارایی بە یاوەری هەریەك لە یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و دكتۆر ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی/ سلێمانی، بەسەردانێكی مەیدانیش بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانییان بەسەركردەوە و بڕیاردرا "بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە بە تەواوی تەرخان بكرێت بۆ خانەنشینی و كاربكرێت بۆ كارئاسانی مامەڵە و سەردانی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە و هەریەك لە بانكی باخان و بانكی كوردسات تێكەڵ بكرێن و لە چوارچێوەی یەك بانكدا ئیشوكارەكانیان رێكبخرێتەوە".
هەروەها بڕیاری ئەوەشدرا "سەرجەم دۆسییەی خانەنشینان بەدیجیتاڵی بكرێت و مووچەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی بكرێت و كارتی زیرەكی موچەیان بۆ بكرێت كە وەزارەتی دارایی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردووە، قۆناغەكانی كاراتر و تەواو بكرێت".

بیروڕا