کوردستانی
بەشدار حەسەن: زیندانیانی بادینان لەناو زینداندا سزا دراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاندووە "بە بیانووی پرسی ئەمنی زیندانیانی بادینان لەناو زینداندا سزادران و چوار لە زیندانی كراوانیش دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن".
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاندووە "ئەیاز كەرەم یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان شەوی رابردوو لە چاكسازی گەورانی هەولێر خرابووە زیندانی تاكەكەسی و سزا دراوە و زیندانیكراوانی دیكەش هەریەكەی نێردراون بۆ ژوورێكی تر".
باسی لەوەشكردووە "هۆكاری سزادانیان بە بیانووی پرسی ئەمنیە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە دەیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە بۆیان چونكە دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن".
ئاشكراشیكردووە "چوار لە زیندانیكراوان رۆژی 16-3-2023 وادەكەیان تەواو دەبێت و ئازاد دەكرێن و شێروان شێروانیش رۆژی 3-6-2023 ئازاد دەكرێت".
ك م

بیروڕا