کوردستانی
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەی كۆمەكی نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان دزێكی دەستگیركردووە كە قژی دەستكردنی بەكارهێناوە و چەندین دزیكردوە و تەنانەت پارەی سندوقی كۆمەكی نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە كە تایەبتە بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "دوای سكاڵای خاوەنی نۆرینگەیەك (دەرمانخانە) لەنێو بازاڕی قەزای كەلار كە لە رێكەوتنی 2-1-2023 لەنۆرینگەكەی دزیكرابوو، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەمە توانیان لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبار بناسنەوە و دەستگیری بكەن".
باسی لەوەشكردووە "دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە كە بڕی شەش ملیون دیناری لەنۆرینگەی ناوبراو دزیوە و هەروەها لەچوار نۆرینگە و تاقیگەی دیكە لەگەڕەكەكانی (سیروان، شەهیدان و فەرمانبەران) دزیكردووە بەوتەی خۆی تەنانەت پارەی نێو سندوقی هاوكاری نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە كە تایبەتە بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە".
راشیگەیاندووە "تۆمەتبار بۆ شاردنەوەی خۆی لە كامێراكان قژی دەستكردی بەكار هێناوە و بەچەند جۆرێك شێوەی خۆی گۆڕیوە و پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن سێ ساڵ زیندانی كراوە و تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی رزگاریە سەربەقەزای كەلارە و لەدایكبووی 1977ەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندكراوە".
ك م

بیروڕا