کوردستانی
عیراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترامپ دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەسەڵاتی دادوەری عیراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دەركرد.
فایەق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە رێورەسمی ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغداد رایگەیاند "دەسەڵاتی دادوەری عیراق ئەو كەسانە دادگایی دەكات كە سەروەری خاكی عیراق پێشێلدەكەن و بەپێی ئەو بەڵگانەش كە هەیە و بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دانیناوە بەو كارەی كە كردوویەتی "دادگای باڵای عیراق بریاری دەستگیكردنی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دەركردووە".
فایەق زێدان، داوای لە هێزە ئەمنییەكانی عیراق كرد بەڵگەی زیاتر كۆبكەنەوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بۆ ئەوەی بتوانن بیسەلمێنن كە ئەو كارە بەبێی هیچ بنەمایەكی یاسایی ئەنجامدراوە.
بەرەبەیانیی رۆژی 3ی كانونی دووەمی 2020، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا هەریەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كردە ئامانج و هەردووكیان كوژران.
ك م

بیروڕا