کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە كڵاوس ستریچەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم.
‏‎
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی كرایەوە  و بۆ ئەمەش یەكخستنی هەوڵەكان بەگرنگ زانرا.
‏‎
پرسی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی "هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمە بەردەوامە، پشتیوانی و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانانیش پرۆسەكە خێراتر دەكات و گرنگی خۆی هەیە".
‏‎
لە بەرانبەردا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دووپاتكردنەوەی پشتگیری و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بە ئاڕاستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan