کوردستانی
باران و بەفربارین بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 6ی كانونی دووەم و سبەینێ شەممە 7ی كانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان بارانبارین بەردەوامی دەبێت و بۆ رۆژی شەممە بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەندێك كات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە پلەكانی گەرمای دوێنێ و نزمترین پلەكانی گەرما یەك پلە ژێر سفر دەەبێت و بەرزترین پلەكانی گەرما 12 پلە دەبێت".
بەپێی پێشبینییەكانی بۆ رۆژی شەممە "لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن، بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامی دەبێت و زۆرترین رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی راپەرین و ئیدارەی سۆران دەبێت، هەورەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە پلەكانی ئەمڕۆ ( 1 تــا 3 ) دادەبەزن".
ك م

بیروڕا