کوردستانی

پۆلیسی هەولێر بەتۆمەتی دزیكردن كەسێكی دەستگیر كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر بەتۆمەتی دزیكردن كەسێكی دەستگیر كرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لە چەند شوێنێك دزیكردووە و هەوڵی داوە بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك و پێشینەی تاوانیشی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیركردووە، كە لە چەند شوێنێك هەڵسابوو بە دزینی بڕێك زێڕ و چەند ئامێرێكی كارەبایی و بڕی 250 هەزار دینار و كەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی".

باسی لەوەشكردووە "تۆمەتبارەكە هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت و پێشینەی تاوانیشیی هەیە و لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و رادەستی دادگا كراوە".


ك م 
Qaiwan
Qaiwan