کوردستانی
پۆلیسی هەولێر لەبارەی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا باس لە رووداوێكی كوشتن دەكات كە كچێك لەلایەن باوكییەوە كوژراوە و لە ئێستادا باوكی كچەكە هەڵاتووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ رێكەوتی 6ی 1ی 2023 كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بەبوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی موفتی".
باسی لەوەشكردووە "دوای گەیشتنی هێزێكی لێكۆڵینەوە بۆ شوێنی رووداو دەركەوت كەوا كچێك بەناوی (رەها ب. ف.) بەدەستی باوكی كوژراوە و وە باوكی یەكێك بووە لە بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەشوێنی رووداو رایكردووە".
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە "لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی رادەستی یاسای بكات".
ك م

بیروڕا