کوردستانی

لە سلێمانی تەقە لەکەسێک دەکرێت و کەسەکە گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تەقە لەکەسێک دەکرێت و کەسەکە گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-


سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکدا لە سلێمانی کەسیك دەکوژرێت، رووداوەکە رووداویی تەقەکردن بووە و لە لای پردی خەسروخاڵ روویداوە. 

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی سامان نادر رایگەیاند، لەدوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە روداوێکی تەقەکردن، تیمەکانیان رۆشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کەسێکیان بینیوە کە لەلای پردی خەسرەوخاڵ تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

لەئێستادا تەرمی کەسە کوژراوەکە کواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 

رووداوەکە لەناو کافتریایەک رویداوە و تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە. 


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan