کوردستانی
بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 7ی کانونی دووەم و سبەینێ یەکشەممە 8ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا, لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە, لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 14 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا, لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت, لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 15 پلە دەبێت.
س،ر
بیروڕا