کوردستانی

بە تۆمەتی فێڵکردن لە کچێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی فێڵکردن لە کچێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە بە فێڵ 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە كچێك وەرگرتبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە دەستگیربكرێت و بەشێك لە پارەكانیش دەستیبەسەردابگیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایكبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 452 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan