کوردستانی

حکومەتی هەرێم بەبڕیارێکی ئاستەنگ بۆ فەرمانبەران دروستدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بەبڕیارێکی ئاستەنگ بۆ فەرمانبەران دروستدەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەرکرد لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتانەوە ئاماژە بەوەدەکات نابێت وەزارەتەکان داوای ڤیزا بکەن لە رێگەی خۆیانەوە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە تیادا هاتووە "بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن".

ئاماژە بەوەکراوە "پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند".

ئەوەشخراوەتەڕوو "نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، بەڵکو وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت راستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن".

لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە "دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكانی هەرێم بەو بڕیارانە پابەندبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan