کوردستانی

لەبارەی هاتوچۆکردن لە یەکێک لە دەراوزە نێودەڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هاتوچۆکردن لە یەکێک لە دەراوزە نێودەڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی سنووری حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاساییە و کەشوهەوا کاریگەری دروستنەکردووە.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی سنووری حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا هیچ ئاستەنگێک لە هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دروستنەبووە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەردەوام رێگەکان پاک دەکرێنەوە و رێگە نادرێت ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت، بۆیە هاتوچۆکردن ئاساییە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران".

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، حاجی ئۆمەرانیش یەکێکە لەو ناوچە سنووریانەی ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan