کوردستانی
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دۆستانمان داوای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا، دۆستانمان داوای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی دەکەن.
زیرەک کەمال، راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و ناوماڵی کوردی یەک بخرێت، چونکە یەکخستنی ناوماڵی کوردی زۆر پێویستە و دەستکەوتەکانمان پارێزراو دەبن و سەنگی کوردیش زیاتر دەبێت، بۆیە گرنگە کورد یەکگرتووبن، لە ئێستاشدا ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان".
ئاماژەی بەوەکرد "دۆستانمان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییش بە تایبەت ئەمەریکا، داوای یەکڕیزیی کورد دەکەن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و کێشەکانمان بە یەکگرتوویی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە چارەسەر بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵدایە هەرچی کێشە و گرفتێک هەبێت چارەسەر بکرێت، ئەوەش هەمیشە لە بەرنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە ئێستا دەیەوێت دەرفەتێکی باش بڕەخسێت بۆ کۆبوونەوە و یەکخستنی ناوماڵی کوردی، چونکە هەمووان دەیانەوێت بە یەک تیم رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و چارەسەریان بکەین".
س.ر

بیروڕا