کوردستانی
فەتوایەکی نوێ لەبارەی لێدانی بیرەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان لەبارەی لێدانی بیرەوە لە هەرێمی کوردستان فەتوایەکی نوێی دەرکرد و رایدەگەیەنێت هەڵکەندنی بیری نایاسایی کارێکی نادروستە.
لە فەتواکەی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستاندا هاتووە "بەپێی دەقەکانی شەریعەت، هەموو زێدەڕەوییەک لە بەکارهێنانی ئاودا رێگەپێنەدراوە، هەروەها هەڵکەندنی بیری نایاسایی کارێکی نادرووستە، هەموو ئەو کەسانەی هاوکاردەبن لە لێدانیدا گوناهبار دەبن؛ پێدان و وەرگرتنی بەرتیلیش بۆی لە گوناهە گەورەکان هەژمار دەکرێت، هەروەها زێدەڕۆییکردنە سەر پرۆژەکانی ئاو بە هەموو شێوەکانییەوە رێگەپێنەدراوە و حەرامە".

یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە پلانی گونجاو و بەپەلە دابنێن و کاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانی ئاوە.
س.ر
بیروڕا