کوردستانی

بۆ لەمەوبەدوا هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت وەک چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ لەمەوبەدوا هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت وەک چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت
مەودا میدیا-
 

بۆ لەمەوبەدوا ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتییان هەیە ئەگەر تاوەکو تەمووزی 2023 چەکەکانیان تۆمار نەکەن ئەوا حسابی قاچاخییان بۆ دەکرێت. ساڵی پاریش توانراوە دەستبەسەر هەزارو 300 چەکی بێمۆڵەتدا بگیرێت.

 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەرواری 8ی 1ی 2023 واتا رۆژی یەکشەممە پێویستە هاوڵاتییان ئەو چەکانەی هەیانە و مۆڵەتی نییە تاوەکو تەمووزی 2023 تۆماری بکەن، راشیگەیاند، لەدوای ئەو بەروارە هەرکەسێک چەکی بێمۆڵەتی هەبێت ئەوا بە قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا لەهەرێمی کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە توانراوە دەست بەسەر هەزارو 300 جەكی بێمۆڵەتدا بگیرێت. 

بڕیارەکەی پۆلیسی هەرێم لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لەهاوڵاتییان کرد لە ماوەی ساڵێکدا چەکەکانیان رادەست یان تۆماری بکەن.

 وتەبێژی پۆلیسی هەرێم راشیگەیاند، سزای هەڵگرتنی چەکی قاچاخ تاوەکو 10 ساڵ زیندانییە و هەر بۆیە هاوڵاتییان با چەکەکانیان تۆماربکەن بۆ ئەوەی لەدوای تەممووزی 2023 سزاکان نەیانگرێتەوە.

 

 ژ.م
Qaiwan
Qaiwan