کوردستانی

بەهەزاران کورد لە پاریس رژانە سەر شەقامەکانی ئەو شارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهەزاران کورد لە پاریس رژانە سەر شەقامەکانی ئەو شارە
مەودا میدیا-


دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی 3 ژنە چالاکوانە کوردەکە لە پایتەختی فەرانسا هەزاران کوردی لە پاریس کۆکردەوە. هەزاران کەس لەکوردانی ئەوروپا لەساڵیادی شەهیدکردنی 3 ژنە چالاکوانی کورد لەپاریس پایتەختی فەرنسا کۆبوونەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی و تووڕەیی لەچارەسەرنەکردن و دەستگیرنەکردنی ئەو کەسانەی بوونە هۆکاری شەهیدکردنی ئەو 3 ژنە چالاکوانە کوردە.    
خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی یاسایان کرد و هەروەها لەبەردەم ناوەندی ئەکادیمیای ئەحمەد کایا یادی شەهیدکردنی ئەو سێ کەسە کوردەی چەند هەفتەی پێشوویان بەرز راگرت.
هێزە ئەمنییەکانی پاریس بۆ ئەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە شارەکەیان روو نەدا داڵدەی خۆپیشاندەرانیان دابوو.
لەرۆژیکی وەک ئەمڕۆ و 10 ساڵ پێش ئێستا "سەکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و فیدان دۆغان، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی لە پاریس و لەیلا سویلەمەز، سیاسەتمەدار"  لەپاریس شەهیدکراون و چالاکوانانی کورد لەوباوەڕەدان کە میتی تورکی دەستی لە شەهیدکردنییان هەیە و هەتا ئێستاش بکەرانی ئەو رووداوە دەستگیر نەکراون.



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan