کوردستانی

پرۆسەی پێدانی قەرز بە جوتیارانی هەرێم چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی پێدانی قەرز بە جوتیارانی هەرێم چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا-


پرۆسەی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بە جوتیاران لەهەرێم دەستیپێکردووە، ئەمە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچونە لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم.


لەماوەی رابردوودا بەشێک لەجوتیارانی هەرێمی کوردستان داوای قەرزی کشتوکاڵییان لەوەزارەتی کشتوکاڵ کردووە، لەئێستاشدا بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچون لەوەزارەتی کشتوکاڵ پرۆسەی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بە جووتیاران دەستیپێکردووە قەرزەکە  لەنێوان 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.

زێدە محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیان،  ژمارەیەکی زۆر لە جووتیارانی هەرێم داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ئەو قەرزە وەربگرن.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan