کوردستانی

کاتی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانونی دووەم و سبەینێ دووشەممە 9ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى دەبێت بە درێژاى کاتەکان لەگەڵ دروستبوونى تەم لە هەندێک ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆڵێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 14 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەورى دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە، لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت، ئەگەرى دروست بوونى تەم لە سەر بەشێک لە ناوچەکان هەیە، پلەكانی گەرما لەنێوان 8 بۆ 15 پلە دەبێت.



س،ر
Qaiwan
Qaiwan