کوردستانی
زانیاریی ورد لەبارەی ئەو کێشەیەی هاتووەتە بەردەم ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزیری دارایی عیراق واژۆ لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان ناکات کە لە پێش ساڵی نوێ سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی دا بۆ هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە لەبەردەم ناردنی ئەو پارەیە".
تەیف سامى، وەزیرى دارایی عیراق ئامادە نییە واژۆ لەسەر ناردنى 400 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان بکات، بە پاساوى ئەوەى دژی یاسای بودجەى 2021 و یاسای ئیدارەدانى دارایی و بڕیارى دادگەى باڵاى فیدڕاڵیى عیراقە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ناردنی ئەو 400 کە هی دوو مانگی ساڵی رابردووە لەسەر رێککەوتنی پێشوەختەی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانە، دوایین جاریش سەرۆک وەزیران و کابینەکە بڕیاریاندا ئەم پشکی هەرێمی کوردستان بنێرن".
ئاماژەی بەوەکرد "پێشتریش لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمارکرا کە ناردنی ئەم پارەیە نایاساییە، بەڵام دادگای فیدراڵی بە روونی وەڵامی دایەوە کە ئەمە دەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە چۆن پارە بۆ بەشێکی دیکەی عیراق دەنێرێت ئاواش دەتوانێت بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لەبەرئەوە هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە لەبەردەم ناردنی ئەو پارەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی زانیارییەکان ئەوەی بووەتە گرفت لەبەردەم ناردنی ئەو پارەیە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبووە کە لەگەڵ حکومەتی عیراق کردوویەتی بۆ نمونە پاکتاوکردنی حسابانی ساڵانی رابردوو".
رۆژی 13ى کانونى یەکەمى 2022 محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق بڕیارى ناردنى 400 ملیار دینارى وەک بەشە بوجەى هەرێمى کوردستان دەرکرد بۆ مانگەکانى تشرینى دووەم و کانونى یەکەم، بەڵام تائێستا پارەکە نەنێردراوە بەهۆى ئەوەى تەیف سامى، وەزیرى دارایی ئامادە نییە واژۆ لەسەر ناردنى پارەکە بکات.
س.ر

بیروڕا