کوردستانی

بڕیار لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەن لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانونی دووەمی 2023 سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە "هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکان‌ و بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زەمینەسازیی بۆ ئەوکارە دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕیارە بەمنزیکانە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ کۆببێتەوە كه‌ پارتى‌ و یه‌كێتى بڕیاریان له‌باره‌وه‌ داوه‌ و له‌داهاتوویەکی نزیکیشدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆده‌بینه‌وه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan