کوردستانی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردوویان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی لە ساڵی 2022ی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە بێت لە ساڵی رابردوودا بەهۆی سەرپێچییەکانەوە 683 دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانونی دووەمی 2023 هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی لە ساڵی 2022ی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بەپێێ ئامارەکە بێت بەهۆی سەرپێچییەکانەوە 683 کەسیان دەستگیرکردووە.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەمشێوەیە ئامارەکەی خستەڕوو:

- 99 کەس بەهۆی راوی باڵندەی کێوی.
- 29 کەس بەهۆی راوکردنی ئاژەڵی کێوی.
- 119 کەس بەهۆی زێدەڕۆیی.
- 55 کەس بەهۆی راوی ماسی.
- 47 کەس بەهۆی خەڵوزکردن.
- 208 کەس بەهۆی بیرلێدان.
- 110 کەس بەهۆی داربڕین.
- 16 کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی رابردوو دەستمان بەسەر چەندین ئامێری جۆراوجۆری راوکردن، داربڕین و بیرلێداندا گرتووە"، کە بەم جۆرە بووە:

- زیاتر لە 600 ماسی راوکراوی قەبارە جیاواز دەستیان بەسەردا گیراوە.
- 454 تۆڕ.
- 7 بەلەم.
- 15 موەلیدە.
- 124 ئامێری بیرلێدان.
- 49 ئۆتۆمبێل.
- 33 ماتۆڕسکیل.
- 16 چەقۆ.
- 1000 فەردە خەڵوز
- 25 تاپڕ.
- 47 داو و 34 قەفەس.
- 28 لایت و بلاجیکتۆر.
- 5 کلاشینکۆف، 10 بادی و یەک m4.
- 1500 دۆنم پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتاون.
- 72 باڵندەی هەمەجۆر ئازادکراون.
- 176 باڵندەی کێوی راوکراو دەستیان بەسەرداگیراوە.
- زیاتر لە 5000 هەزار داری سرووشتی بڕدراون.
س.ر
س.ر
بیروڕا