کوردستانی
بڕیاری دامەزراندنی توێژێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بۆ ئەو مێردمنداڵانه ده‌ركرد كه لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی کانونی دووەمی 2022 وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە درێژەی ھەوڵەکانی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ نەوجەوانانی ناو خانەکانی کوڕان و کچانی بێسەرپەرشت، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانه‌ی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە "ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه، نابێت لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی دیكه‌ی هه‌بێت، هەروەها ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت".
س،ر
بیروڕا


