کوردستانی

یەكپۆشی لە فەرمانگەیەك جێبەجێ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكپۆشی لە فەرمانگەیەك جێبەجێ دەكرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بڕیاریدا یەكپۆشی لەشارەوانیی سلێمانیدا پەیڕەو بكرێت و دەڵێت "دەبێت كارمەندان جلوبەرگی (رەش‌ و سپی، نیلی‌ و سپی، رەساسی‌ و سپی) بپۆشن".

لەیلا عەلی، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە نوسراوێكدا رایگەیاندووە "بەمەبەستی یەكخستنی جلوبەرگی فەرمانبەران‌ و سیمایەكی جوان بۆ ناو سەرۆكایەتیمان‌ و بەڕێوەبەرایەتیەكان، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران دەكەین پێویستە بە جلوبەرگی (رەش‌ و سپی، نیلی‌ و سپی، رەساسی‌ و سپی) و دور لە رەنگی جۆراوجۆر دەوامی رەسمی بكەن".

بەپێی زانیارییەكانیش بڕیارەكە لەدوای كۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵی تازە چووەتە بوار جێبەجێكردنەوە.

ك م

Qaiwan
Qaiwan