کوردستانی
لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران.. كەسێكیان دەستبەسەر كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەهۆی نەدانی پارەی مانەوەی هاوڵاتییەكیان لە هۆتێلێكدا دەستبەسەر كردبوو.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند تۆمەتبارێك بەھۆی ئەوەی كە لەهۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی یەكێك لەهۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین".
باسی لەوەشكردووە "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو سەرئەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی كرێی مانەوەی لەهۆتێلەكە و لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س) و (ك،ع، ن) (و، س، ع ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە".
ك م

بیروڕا