کوردستانی

ئێران بۆ دوورخستنەوەی هێزێک لە کەرکوک فشار لە هەرێم و عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بۆ دوورخستنەوەی هێزێک لە کەرکوک فشار لە هەرێم و عیراق دەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان کە پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە ئاشکرایکردووە حکومەتی عیراق لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، فشاری خستووەتە سەر پارتی ئازادی کوردستان تا هێزەکانیان لە میحوەری پردێی سنووری کەرکوک دوور بخەنەوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە ماوەی 9 ساڵە لە سنووری کەرکوکدا بارەگا و خاڵی سەربازییان هەیە.

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامی ئەوەی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە، گەر هەرێم و عیراق وەکو نەیار رەفتار ناکەن، با سەنگەرگیری لە بەرانبەر یەکتری نەمێنێت، فشارەکە زیاتر بۆ ئەوەیە هێزەکانی ئێمە لە پردێ نەمێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێران فشاری خستووەتە سەر عیراق، تا هێزەکانی ئێمە لە میحوەری پردێ نەمێنن، ئەم پەیامە گەیەنراوەتە بەرپرسانی هەرێم و ئاگادارین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan