کوردستانی

کەشی ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشی ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی دووەم و سبەینێ سێشەممە 10ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ ذووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ وە بەفر لەناوچە شاخاووییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور ، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤۆ, پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە ،  هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.  خێراى با ش  لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت. 

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت،  ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە  بەتایبەتی لەکاتەکانی  بەیانی زوودا . 
پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر  دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە  بەراوورد بە تۆمارەکانی  ئەمڕۆ. 


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 8  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  11 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  6 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  14 پلەى سیلیزى



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan