کوردستانی

ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڕی ئەو نەوتە سپییەی ئاشکراکرد کە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان 19 ملیۆن و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.
 
ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو نەوتەی دابینکردووە و بەسەر 98 هەزار خێزاندا دابەشکراون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan