کوردستانی

چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە با تاوانەکانیاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن چەند هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان کە دزیان لێکرابوو، پۆلیس دەستیکرد بە بەدواداچوون لە ئەنجامدا چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەکراوە "لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا کە چەندین کاری دزیان ئەنجام داوە کێبڵی کارەبا و زێڕ و پارە و مۆبایلیان و چەک و چەندین شتی دیکەیان دزیوە، بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەکانی 433 و 444 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندکران".

ناوی تۆمەتبارەکان بریتین لە:

1- تومەتبار (ش ـ م ـ ع).
2 ـ تومەتبار ( ك ـ ن ـ م ).
3 ـ تومەتبار (ا ـ م ـ م).
4 ـ تومەتبار (ح ـ ح ـ ش).

س.ر
Qaiwan
Qaiwan