کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە, قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرانبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ باسی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی "سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بەهەمووشێوەیەک رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن".
س.ر

بیروڕا