کوردستانی
کاتی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاتی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکات و ئاماژە بەوەدەکات ئەم قۆناغە قۆناغێکی تەندروست نییە.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رووداوی رایگەیاند "ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە گۆڕانکارییە حکومییەکان دەکرێت و هەفتەی داهاتووش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم قۆناغە قۆناغێکی تەندروست نییە، بۆیە لە هەموو کاتێک گرنگترە یەکێتی و پارتی و لایەنە سیاسییە کوردییەکان ئەم قۆناغە بە قۆناغێکی گرنگ و هەستیار بخوێننەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ بەغدا کۆمەڵێک پرس لە نێوانماندا هەیە گرنگترینیان بودجەیە، رۆژانە لە دەوروبەرمان درۆن و تۆپباران هەیە بۆئەوەی هەموو ئەوانە چارەسەر بکەین، پێویستە لایەنەکان یەکگرتوو و کۆدەنگ بن".
س،ر

بیروڕا