کوردستانی
بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو كەس بریندار بوون و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت "رووداوەكە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا مینی پاص بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی كانوونی دووەمی 2023 لەسەر رێگای كەلار - كفری نزیك بەنزینخانەی میر شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا مینی پاص) بەئاراستەی كفری رۆشتووە و بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە".
باسی لەوەشكردووە "لە ئەنجامی رووداوەكە دوو سەرنشین برینداربوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە و تیمەكانی بەشی هاتوچۆی كفری لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە".
ك م

بیروڕا