کوردستانی
ئامارەكانی هاتنی گەشتیاران ئاشكرا دەكرێن و زۆرترین گەشتیاريش لە سلێمانی بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئامارەكانی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان لە پشووەكانی سەری ساڵدا ئاشكرا كران و بەپێی ئامارەكان 180 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و زۆرترین گەشتیاریش روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە "لە پشووەكانی سەری ساڵی نوێی 2023دا 180 هەزار گەشتیار بۆ بەشداریكردن لە بۆنە و ئاهەنگەكان، روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە".
بەپێی ئەو ئامارەی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردووە زۆرترین گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە و ئامارەكە بەمجۆرە بووە "64 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی و 61 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر كردووە و بۆ پارێزگای دهۆكیش 55 هەزار گەشتیار داخڵی پارێزگاكە بوون".
ك م

بیروڕا