کوردستانی

روونكردنەوەی شارەوانیی دوكان لەبارەی داڕمانی شاخێك.. دوو كەس بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی شارەوانیی دوكان لەبارەی داڕمانی شاخێك.. دوو كەس بریندار بوون
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتی شارەوانیی دوكان لەبارەی داڕمــانی شــاخی سارا روونكردنەوە دەدات و ئاشكراشیدەكات "بەهۆی داڕمانی شاخەكە ئۆتۆمبێلێك زیانی بەركەوتووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەو سەرنشینێكیش بریندار بوون".

سەرۆكایەتی شارەوانیی دوكان رایگەیاندووە "بەهۆكاری سروشتی بەشێك لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوكانی سەروو توشی داڕمان دەبێت و شەقامەكە دادەخرێت بەو هۆیەوە ستونێكی كارەبا دەكەوێت و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویوتا كرۆلا ـ تەكسی) زیانی بەردەكەوێت و شۆفێرو سەرنشینێكیش بریندار بوون".

باسی لەوەشكردووە "لە ئێستادا تیمەكانی شارەوانیی دوكان سەرقاڵی پاكردنەوەی شەقامەكەن و داوا لە شۆفێران دەكەین بە وریاییەوە هاتوچۆ بەشەقامەكەدا بكەن و تەنها رێگە لاوەكیەكە بەكار بهێنن".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan