کوردستانی
سەرۆكایەتیی داوكاری گشتی بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە.. رێكاری یاسایی دەگرنەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی داوكاری گشتیی لەبارەی چاوپێكەوتن و بەدواداچوونی رووداوەكانی تاوانكردن و كوشتن راگەیاندنەكان ئاگادار دەكاتەوە و هۆشداریشدەدات لەوەی هەر حاڵەتێك بچێتە خانەی پێشێلكردنی یاسا و رێساكان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرنەبەر.
یەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە "تێبینی كراوە لە كاتی روماڵ كردنی هەواڵ و زانیاری سەبارەت بەهەر رووداوێك و تاوانێك بەتایبەتی تاوانی كوشتن لەلایەن بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن لەو كاتەی كە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن كەچی بەبێ رەچاوكردنی یاسا و رێنمایەكانی بەركار لە هەرێمی كوردستان زانیاری بێ بنەما و ناراست بڵاودەكەنەوە و لێكدانەوەی پێشوەختە و نادروست بۆ رووداوەكان دەكەن وێڕای چاوپێكەوتن لەگەڵ كەس و كاری تاوانلێكراو كە ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی 236 بڕگە 1 لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی سالی 1969ی هەمواركراو بەركارە لە هەرێم".
باسی لەوەشكردووە "ئەو هەنگاوە وێڕای كاری نەرێنی بۆ ئاراستەكردنی رای گشتی نەمانی متمانە و بڕوای خەڵك بە دادگا و دامودەزگای حكومەتی هەرێم، كاریگەریش دەكاتە سەر دابونەریتی كۆمەڵگا، بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم كەناڵەكەكانی راگەیاندن و میدیا و ماڵپەرە ئەلكترۆنیەكان بكەینەوە كەوا روماڵكردنی هەرجۆرە رووداوێكی تاوانكاری كە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە پێچەوانەی دەقی ماددەی ئاماژەپێكراوی سەرەوەیە و هەر حاڵەتێك بچێتە خانەی پێشێلكردنی یاسا و رێساكان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینەبەر".
ك م

بیروڕا