کوردستانی

رەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دووەم و سبەینێ چوارشەممە ١١ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان، خێرایی با کەمدەىیتەوە و لەسەر خۆ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان، خێراى با   لە سەر خۆ دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 11  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  14 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى
سۆران    :  /  پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  16 پلەى سیلیزى




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan