کوردستانی
نرخی گه‌شتی عومرە كه‌م ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومرەی سعودیه بڕیاریدا نرخی عومرە کەمبکاتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی عومرە دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه له كۆربه‌ندی حه‌ج و عومرە له جه‌دده رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یانه‌وێت ئاسانكاری زۆر بۆ حاجیان و عومره‌كاران بكه‌ن و ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی چه‌ندین رێنمایی و رێككاری نوێ".

ئاماژەی بەوەکرد "وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومرەی سعودیه كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌مكرده‌وه كه وه‌كوو بیمه له عومره‌كاران و حاجیان وه‌رده‌گیرا له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه بڕی پاره‌ی بیمه‌ی عومرەكاران له 235 ریاله‌وه بۆ 89 ریال كه‌مكراوه‌ته‌وه كه ده‌كاته سه‌رووی 55 هه‌زار دیناری عیراقی به‌م پێیه‌یش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر نرخی عومره له هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جیهان".
ئەوەشی خستەڕوو "شایانی باسه دوێنی له عه‌ره‌بستانی سعودیه كۆربه‌ندی حه‌ج و عومره به‌رێوه‌چوو كه بڕیاره سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت و تێدا نوێترین بڕیار و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج وعومره ده‌خرێنه‌ڕوو".
س.ر
س.ر
بیروڕا