کوردستانی

کەی پشووی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی پشووی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرەتای مانگی سێ دانیشتننەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن لە کارەکانیان.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دوو وەرزی یاسادانان هەیە وەرزی یەکەم لە 1ی 3 دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگی حوزیران کە بە خولی بەهارە ناسراوە، دواتر وەرزی دووەم 1ی 9 تاوەکو 31ی 12 کە بەخولی پایزە ناسراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئێستاش پەرلەمانی کوردستان لە پشووی یاسادانانە و 1ی ئاداری 2023 خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هەر حاڵەتێک یان پرسێکی گرنگ بێتەوە پێشەوە پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت لەئێستادا کۆبوونەوە ئەنجام بدات".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وتی "کۆبوونەوە و بەدواداچوونی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، هەروەها بانگهێشتی بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان".

پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 9/10/2022 بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی درێژکردەوە تاوەکو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پایزە کە دەبێتە کۆتایی ساڵی 2023.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan