کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوه‌ن دوكانه‌كانى ناوبازاڕى سلێمانى دەکاتەوە ئەوانەی هاوبەشییان نەکردووە و کارەباشیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "ئاگادارى خاوه‌ن دوكانه‌كانى ناوبازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە تائێستا بە فەرمى هاوبەشیان نەکردووە و کارەبایان هەیە".

ئاماژە بەوەکراوە "دەبێت ئەو خاوەن دوکانانە لە ماوەى حەوت رۆژدا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنی کارەباى سلێمانى بکەن  لە پشت دادگای سلێمانى، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan