کوردستانی
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و پێداویستییەكان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
ئەمڕۆ 100 دۆلار 161 هەزار دیناری تێپەڕاندو ئەوەش نیگەرانی دروستكردووە بەوەی بەردەوامی ئەم گۆڕانكارییانەی بەهای دۆلار كاریگەی دەكاتەوە سەر نرخی كاڵاو شتومەك و گراندەبێت، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دڵنیایی دەدات لەوبارەیەوە و راشیگەیاندووە "ئێستا بەهای دۆلار لە بانكی ناوەندییەوە جێگیرەو بەو نرخەش دەدرێتە بازرگانان و ئەوەش رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخى كاڵاكان دەكات".
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەردەوام لیژنەكانی چاودێری نرخەكان لە بازاڕەكان بونیان هەیەو هەر كاڵایەك بەبێ هۆكار نرخەكەی گرانبكرێت لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێت و ئەوەشی جێگەی دڵخۆشییە بەهۆی بەشە خۆراكی مانگانە نرخی خۆراك لە بازاڕەكان زیادی نەكردووە و هەندێك خۆراكیش نرخەكەی كەمبووەتەوە".
باسی لەوەشكرد "بێ گومان گۆڕانكارییەكانی بەهای دۆلار پشێوی لە بازاڕەكان دروستدەكات و بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی لە بانكی ناوەندییەوە بەهای دۆلار جێگیرە و بەو نرخە دەدرێتە بازرگانەكان ئەوەش رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا دەكات و ئەوەشی گرانبووە تەنیا هێلكەیە كە ئەوەش لە داهاتوو نرخەكەی كەمدەبێـتەوە و بەمجۆرە نامێنێتەوە".
ك م

بیروڕا