کوردستانی

بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری ئاشكراكرد
مەودا میدیا-

بانكی ناوەندی ئاماژەی بە كاتی دابەزینی بەهای دۆلار كرد و راشیگەیاندووە "بە نرخی فەرمی دۆلار دەداتە كۆمپانیاكانی دراو لە هەرێمی كوردستان".

ئیحسان یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاندووە "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و ناگاتە كۆتایی ئەم مانگە بەهاكەی دەبێتەوە بە 1470 دینار و بانكی ناوەندیش بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە".

راشیگەیاندووە "بۆ رێگری لەوەی دۆلار نەبرێتە دەرەوەی عیراق بانكی ناوەندی چەند سەكۆیەكی بۆ فرۆشتنی دۆلار داناوە و ئەوەش بەشێوەیەكی رێكخراو لەناو وڵاتدا دەمێنێتەوە و پێویستی بازاڕە ناوخۆییەكان پڕ دەكاتەوە".

هاوكات ئەمڕۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق داوای لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوكرد، تاوەكو رۆژی 1ـی ئاداری 2023 خۆیان لەگەڵ هەمواری رێنماییەكانی رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بگونجێنن و كۆمپانیاكانیان تێكەڵبكەن، بەجۆرێك پێنج كۆمپانیا بكرێت بەیەك.

ك م 

Qaiwan
Qaiwan