کوردستانی

بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بە بەرزی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بە بەرزی مایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بە بەرزی مایەوە و بەجۆرێك لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 160 هەزار دینار".

بەپێی نرخەكان كە لە بازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیا دراوە "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی كانونی دووەمی 2023 لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 160 هەزار دینار لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 159 هەزارو 500 دینار".

هاوكات ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بە بەردەوامی ناجێگیربوو بەجۆرێك لە هەندێك كاتدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 161 هەزار و 250 دینار.

هەر ئەمڕۆش ئیحسان یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و ناگاتە كۆتایی ئەم مانگە بەهاكەی دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار و بانكی ناوەندیش بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan